بەرهەم و ڕێکارەکان – ترام

ڕێکارەکان

بەرهەم و

 

 

 

بەخێر بێن بۆ جیهانی رنگ‌ها،
ڕەنگ و دیزاین

و تەکنیکەکانی تێرام.

 

 

هەندێکی کەمی کاڵاکانی کۆمپانیای تێرام لەم لاپەڕەدا ڕانراون. بۆ ئاشنابوون لەگەڵ چیرۆکی سەرکەوتنی ئەم کاڵایانە هاوڕێمان بن.
بۆ بیستنی چیرۆکی سەرکەوتنی کاڵاکانی تری کۆمپانیای تێرام پەیوەندیمان پێوە بکەن.

  • پێکهێنانی جیاوازی
  • چارەسەرکردنی گرفت
  • خەیاڵکردن

سەرەکیترین چالاکی گرووپی تێرام لە درێژەی دەیەی ڕابردوودا لەسەر ئەم بازاڕە چڕ بووەتەوە.

بەرهەمەکەی، ناسینی باشی کەڵکەڵەکانی بازاڕی پیشەسازی خۆراک بووە لەلایەن ئێمەوە.

ئێمە تەنانەت بینای تێرامیشمان بەپێی ستاندەرەکانی خۆراک و دەرمان دروست کردووە و ستاندەری توندوتۆڵمان لەم پەیوەندییەدا ڕەچاو کردووە.
بەهۆی هاوکاری لەگەڵ کڕیاران و دۆستانی پیشەسازی خۆراک پێچانەوەی سەرکەوتوومان بە بازاڕی پیشەسازی خۆراک ناساندووە.

بۆ خوێندنەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی هەندێ لەم قوتووکردنانە لەگەڵمان بن.

چوونە ناو بەشی پیشەسازی خۆراک

  • ڕکابەرگری
  • پێکهێنانی پشکی بازاڕ لە ڕێگەی قوتووکردنەوە
  • داهێنان لەپاڵ کاتی پێدانەوەدا

ئەمە کۆنترین بازارێکە کە تێرام تێیدا دەرکەوتووە. بازارێک کە ئەتمۆسفێرێکی ڕکابەری جددی بەسەریدا زاڵە و کڕیاران بۆ براوەبوون تێیدا دەبێ هەموو پرەنسیپەکانی پیشەگەری ڕەچاو بکەن.

جگە لە هەستیاری تایبەت بەرانبەر بە شیانی دابینکردنی قەبارە و تیراژی زۆر، کاتی پێدانەوەی کاڵا بە کڕیارانیش گرنگی تایبەتی هەیە.
تێرام هەندێ قوتووکردنی براوەی بە بازاڕی پیشەسازی سیلیلۆزی ناساند کە هەندێکیان بە ملیۆنانیان لێ بەرهەم هاتووە و ئێستاش لە لوتکەدان.
تێرام بە یارمەتی کڕیاران و دۆستانی سیلیلۆزی خۆی، گوڕانێکی گەورەی لە ترندی قوتووکردنی کلینکسدا بەدی هێنا.
چیرۆکی سەرکەوتنی هەندێ لەم قوتووکردنانە شێاوی بیستنە.

چوونە ناو بەشی سیلیلۆزی و پاککەرەوە

  • بەرهەمهێنانی ڕاکێشەری بینینی بێوێنە
  • داهێنان لە دیزاینی پێکهاتەدا
  • ئاشنابوون لەگەڵ بازاڕی نێونەتەوەیی پیشەسازی

پسپۆریی ئێمە لە بەرهەمهێنانی قوتووکردنی جوان و نایابدایە و ئەم بازاڕە شوێنی کۆبوونەوەی ئەم جۆرە قوتووکردنەیە.

تێرام سەرەڕای زانستی تەکنیکی پێویست، هەندێ ڕەقامێری تایبەتیشی بۆ چالاکی لە ئاستی جیهانیدا بۆ ئەم بازاڕە دابین کردووە.

ئەنجامی زاڵبوون بەسەر زانستی تەکنیکی و ئامێرە تایبەتەکاندا و لە هەمووان گرنگتر خەیاڵکردن و داهێنان لەم بوارەدا، دروستکردنی هەندێ پێچانەوە بووە کە بەباشی ئەرکی خۆیان کە ڕاکێشانی سەرنجی کڕیار بووە، بەجێ هێناوە.

بۆ خوێندنەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی هەندێ لەم قوتووکردنانە لەگەڵمان بن.

چوونە ناو بەشی جوانکاری و سەلامەتی

  • توانای بەرهەمهێنانی قەبارەی زل
  • پێکهێنانی جیاوازی
  • Liner

گرنگی و بەرفراوانی بازاڕی چا بەڕادەیەک بوو کە تێرام وەک یەک لە بازاڕە سەرەکییەکانی خۆی فۆکسی کردە سەر.

قوتووکردنی چا، تێکەڵاوێکە لە قەبارەی زۆری بەرهەمهێنان و پێکهێنانی جیاوازی و ڕاکێشەری بینین.
جگە لەمە پێویستی بوونی Liner بۆ بەرهەمهێنانی هەندێ کاڵا بە ئامێری قوتووکردنی ئۆتۆماتیکی بۆ هەندێ لە کڕیاران جددی بووە و ئێستاش هەیە.
لە ئەنجامدا هەمووی ئەم پێداویستییانەی بۆ هاوکارییەکی درێژماوە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی چادا پێویست بوو لەژێر سەقفێکدا کۆمان کردنەوە و لەم پەیوەندییەدا ئەزموونی بەنرخمان لە خزمەتکردنی پیشەسازی چا بەدەست هێنا.
بۆ ئاشنابوون لەگەڵ چیرۆکی سەرکەوتنی هەندێ لەم قوتووکردنانەدا لەگەڵمان بن.

چوونە ناو بەشی چا

  • هەمەجۆری ئاڵۆزیی
  • گەیاندنی ئاگاداری قوتووکردن بە کۆتا کڕیار
  • هاندان بۆ کڕین لە ڕێگەی پێکهێنانی جیاوازییەوە

هەمەجۆری ئێجگار زۆر لەم بازاڕەدا وایکردووە ڕکابەری تێیدا ئاڵۆز بێت.

ڕێژەیەکی زۆری پێکهاتەی قوتووکردن و هەمەجۆرییەکی تەکنیکی لەم بازاڕەدا هەن کە هەر کڕیارێک بەپێی نیاز و ویستی خۆی سوود لە یەکێک لە میتۆدەکانی پێکهێنانی جیاوازی وەردەگرێت.

ئێمە لە گرووپی تێرامدا لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی پیشەسازی ئەلیکتریکی، پارچەی یەدەکی، نووسینەمەنی، جلوبەرگ، کەوش، کەرەستەی ناوماڵ و مەتبەخ، پیشەسازی کیمیایی و زۆری تر هاوکاریمان بووە و توانیومانە بە یارمەتی یەکتر بۆ وەڵامی هەر نیاز و داوایەک ڕێگەیەک بدۆزینەوە.

ئارەزوو یان پسپۆڕیی ئێمە دۆزینەوەی باشترین ڕێکارە بۆ باشترین کاڵا.

بۆ بیستنی چیرۆکی سەرکەوتنی هەندێ لەم قوتووکردنانە لەگەڵمان بن.

چوونە ناو بەشی شتومەکی بەکارهێنان