بەرپرسایەتییەکان | ترام

بەرپرسایەتییەکان

بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی

لەسەر ئەم باوەڕەین کە پاراستن و بەرزکردنەوەی کۆمەڵێک کە تێیدا دەژین ئەرکی هەمووی ئەم تاکانەیە کە تێیدا دەژین. باوەڕمان وایە لە کۆمەڵێکی سەلامەتدا تاکی سەلامەت گەشە دەکات و خوازراوەتی و ڕەزامەندی لە وەها کۆمەڵێکدا دەستەبەر دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە ئەم بەرپرسایەتییانەی خوارەوەمان خستووەتە سەر شانی تێرام.

  1. هەنگاوی مرۆڤدۆستانە و پشتگیری لە کۆمەڵە خێرخوازەکان
  2. بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆمەڵ لە پەیوەندی لەگەڵ پێچانەوەدا
  3. پشتگیریکردن لە فێرکاری و توێژینەوە لە پیشەسازی پێچانەوەدا

لەم پەیوەندییەدا کۆمپانیای تێرام پشتگیری لەم ناوەندانەی خوارەوە کردووە:

  • ’دامەزراوەی خێرخوازی فخرالملوک‘ بۆ پشتگیری و دامەزراندنی کچانی بێ سەرپەرشت
  • ’دامەزراوی گوڕوتینپێدانەوەی نەخۆشانی سیندەرۆمی دۆن‘ بۆ دەرمان، فێرکاری و تواناسازی بنەماڵەکانیان

بە هیوای داهاتوویەکی گەشتر بۆ نەوەکانمان

 

بەرپرسایەتی پیشەیی

بوونی ڕێکخراوەکان بە کڕیارەکانەوە بەستراوەتەوە و پێکهێنەری فەلسەفەی ڕێکخراوەکان کڕیارانن، بۆیە یەکەم بەرپرسایەتیمان لە بەرانبەر کڕیاراندایە. ئێمە بەدوای ناسینی کڕیارانێکەوەین کە بوونی قوتووکردنی کارا و بوونی دابینکەرێکی گونجاو یەک لە بەها سەرەکییەکانیانە بۆ ئەوەی بتوانین پێداویستییەکانی ئێستا و داهاتوویان لە بواری پێچانەوەدا تێبگەین و دەستەبەریان بکەین و هەوڵ بدەین پێش چاوەڕوانییەکانیان بکەوین. چەمکی بەها لە ڕوانگەی ئێمەوە هەمووی ئەم بوارانە دەگرێتەوە کە دەبنە هۆی ڕاکێشانی متمانەی کڕیار کە دەکرێ ئاماژە بەوانەی خوارەوە بکەین:
  1. پێدانەوەی کاڵا لە کاتی دیاریکراودا بە کڕیار بەپێی پلانێک کە لەسەری ڕێک کەوتووین یەک لە بەرپرسایەتییەکانمانە.
  2. ئێمە ڕێکاری جیاواز بۆ پێچانەوە دەخەینە بەردەم کڕیارانمان و ئەمەش بە یەک یا چەند یەک لەمانەی خوارەوە دەکەین: وردی و جوانی، سەرنجدانی زۆرتر لە وردەکاری، گونجاو لەگەڵ مۆدەی ڕۆژ، ڕازاوەیی، ڕێکی هەندەسی، سوودوەرگرتن لە هەستەکانی تری بەدەر لە بینین.
  3. مامەڵەمان لەگەڵ کڕیار هەمیشە لەسەر بنەمای ڕێز، متمانەی دوو لایەنە و پڕەنسیپە پیشەییەکانی کار و کەسابەتە.
  4. پاراستنی سەلامەتی دارایی و ڕاستی لە کەسابەت و ئیشدا یەک لەو گرنگترین بەهایانەیە کە پێیانەوە پێبەندین.
  5. ئێمە خۆمان بە پارێزەری سڕی کڕیارانمان دەزانین.
  6. پێبەندی بەڕێوەبردنی بەڵێنەکانمانین.
  7. یەک لە تواناکانمان گۆڕینی ئایدیایە بۆ کاڵا کە پارێزگاری لێ دەکەین و بەرزی دەکەینەوە.
  8. ئێمە پارێزەری براندی کڕیارانمانین.
  9. ئێمە باوەڕمان بە ستاندەرکردن هەیە و بە ئاڕاستەی دەستڕاگەیشتن بە بەرزترین ستاندەرەکانی پیشەسازییدا هەنگاو دەنێین.
  10. ئێمە بەپێی پێوەرە ستاندەرەکانی پیشەسازی، کاری دیزاین و بەرهەمهێنان و کۆنتڕۆڵ ڕادەپەڕێنین.
  11. خواستی کڕیارانمان لە ژینگەیەکدا بەرهەم دێنین کە گونجاو بێت لەگەڵ ستاندەرەکانی تەندروستی پیشەسازی.
  12. بە ئاڕاستەی باشترکردنی بەردەوامی خزمەتکردنی کڕیار، داهێنان یەک لە بەها سەرەکییەکانمانە.